بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و هادی عامری سكرتێری گشتی ڕێكخراوی بەدر جەختیان لە گرنگی پێكهێنانی حكومەتێك كردەوە كە توانای چارەسەركردنی ئەو ئاڵنگارییەكانی بەردەم وڵاتەكەی هەبێت.
لە بەیاننامەكەدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە حەلبوسی لەگەڵ هادی عامری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی بەدر كۆبووەتەوە و لەگەڵیدا باسیان لە دۆخی گشتی وڵات كردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : جەختی لەسەر گرنگی پێكهێنانی حكومەتێك كراوەتەوە كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی هەبێت و ئامادەكردنی بەرنامەیەكی حكومەت كە وەڵامی ئەولەویەتەكانی خزمەتگوزاری و ئابووری بداتەوە.
ووتیشی : هەروەها كۆبوونەوەكە باسی لە ئەولەویەتەكانی كارەكانی پەرلەمان كرد لەماوەی خولی ئێستایدا، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر گرنگی دەركردنی یاسای چارەنووسساز كە كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەبێت و پێداویستییەكانیان دابین بكات.