بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەریقی یەكەمی روكن دكتۆر قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان كۆبوونەوەیەكی ئەمنی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی و ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی حاجیانی عێراق.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : فەریقی یەكەمی روكن دكتۆر قەیس محەممەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی لەگەڵ ئەفسەرانی ئەركانی فەرماندەیی ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا بارودۆخی ئەمنی لە سەرانسەری وڵاتدا تاوتوێ كرا بە شێوەیەك كە بەردەوامیی سەقامگیری بەرز بكاتەوە و ئاشتی كۆمەڵایەتی چەسپێنێت.
ئاماژە بەوەشكراوە : كۆبوونەوەكە هەڵسەنگاندنی پلانە ئەمنییە پەسەندكراوەكانی لەخۆگرتبوو، جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی ئاست بەرزی نێوان وەزارەتەكانی ئاسایش و فەرماندەیی مەیدانی و پێكهاتەكان و دەزگا هەواڵگرییەكان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ دەستەبەركردنی ئەدای ورد و جێبەجێكردنی ئەركەكان بە شێوەیەكی ڕێكوپێك بەپێی ڕێكارە پیشەییەكانی دامەزراو، شانەكە ڕوونیشیكردەو كۆبوونەوەكە تێڕوانینێكی كورتی لە ڕێكارە ڕێكخراوەییەكان بۆ ئاسانكاریكردن بۆ هاتووچۆی نەرم و نیان بۆ زیارەتكارانی عێراقی لەخۆگرتبوو، لە ڕێگەی پاڵپشتی و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ زیارەتكردنی حەج و دەستەی باڵای حەج و عومرە، دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسانكاریی هاتوچۆیان، ئەوەشی خستەڕوو لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێوشوێنە ئەمنییەكانیش كراوە كە بۆ پاراستنی كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چالاككردنی سەرچاوەی چاودێریی تەكنیكی و مرۆیی گیراونەتەبەر.
بەگوێرەی بەیاننامەكە محەمەداوی لەمیانی كۆبوونەوەكەدا جەختی : لە پێویستی پابەندبوون بە ڕێنماییە دەرچووەكان و كاركردن وەك تیمێكی یەكگرتوو بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕەنگدانەوەی ئەدای دامەزراوەیی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان كردەوە.