بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە سائیر غانمی سەرۆكی ئەنجومەنی ئومەنای تۆڕی میدیایی عێراقی دووپاتی كردەوە كە تۆڕەكە خۆڕاگری خۆی و پابەندبوونی بەرزی ستافەكەی سەلماندووە.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و غانمی ڕایگەیاندووە : سەرەڕای ئاستەنگە بەرچاوەكانی بەردەم تۆڕی میدیای عێراقی، بەڵام بەهۆی نەریتە قووڵە چەسپاوەكانی و ئاستی بەرزی پابەندبوون لەنێو ستافەكەیدا، خۆڕاگری خۆی نیشانداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم ئیرادە و خۆبەخشییە ڕێگەی خۆشكرد بۆ تێپەڕاندنی سەختییەكان و دەستپێكردن بەرەو ئاسۆكانی درەوشاوەیی و جیاوازی، ئەمەش وایكرد پێگەیەكی دیار لە بواری داهێنان و سەركەوتندا داگیربكات.

غانمی ووتیشی : هەموو پێزانینێك بۆ ئەو هەوڵانە دەڕوات كە ئەم ڕێگا گەشاوەیان دروست كردووە، هەروەها پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقی و ڕادیۆی عێراق ئێف ئێم دەكەین.