بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە كەریم حەمادی، بەرپرسی تۆڕی میدیایی عێراقی، دووپاتی كردەوە كە دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراق لە 2ی ئایاری 1956 بڕگەیەكی بەرچاوە لە بەڵگەنامەكردنی مێژووی عێراقی نوێ.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و حەمادی ڕایگەیاند : لە یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقی، یەكەم كەناڵی تەلەفزیۆنی جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە لە 2ی ئایاری 1956 دەستیپێكرد، سەردەمێكی نوێی دەستپێكرد كە مێژووی عێراقی نوێ بەڵگە دەكات، یادی گەشتێكی میدیایی بەرز دەكەینەوە كە هەڵگری پەیامێكی نیشتمانی و ڕۆشنبیری بوو، بەشداربوو لە داڕشتنی هۆشیاری و ڕۆشنبیری هاوسەنگ بوون لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی وڵات لە ماوەی دەیان ساڵدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئاهەنگە هاوكاتە لەگەڵ یادی 23 ساڵەی دامەزراندنی تۆڕی میدیای عێراقی، كە لە ساتێكی سەرەكیدا دەستیپێكرد، دامەزراندنی میدیایەكی نیشتمانی مۆدێرن كە هەوڵدەدات بۆ چەسپاندنی بەهاكانی دیموكراسی و ئازادی ڕادەربڕین.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم دوو ڕووداوە نوێنەرایەتی بڕگەیەكی گرنگ دەكەن بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون و نوێكردنەوەی پابەندبوون بە دابینكردنی میدیای پیشەیی كە ڕەنگدانەوەی خواستەكانی گەلی عێراق بێت و هاوسەنگ بێت لەگەڵ تەحەددیاتی ئێستا و داهاتوو.

.jpg)

