بەدواداچوون - INA

بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگری ئەڵمانیا جەختی لە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان ئەڵمانیا و ئەمریكا كردەوە دوای ڕاگەیاندنی كشانەوەی بەشێكی سەربازی لە ئەڵمانیا لەلایەن ئەمەریكا.

پیستۆریۆس ڕایگەیاندووە : بوونی سەربازانی ئەمریكی لە ئەوروپا و بە تایبەتی لە ئەڵمانیا لە بەرژەوەندی ئێمە و بەرژەوەندی ئەمریكادایە.

لە هەمان كاتدا پیستۆریۆس ڕوونی كردەوە : كە بڕیارەكە شتێكی سەرسوڕهێنەر نییە، هەروەها چاوەڕوانی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەوروپا و ئەڵمانیا دەكرا.

ووتیشی : ئێمە لە نزیكەوە هاوكاری ئەمریكییەكان لە ڕامشتاین، گراڤێنفورت، فرانكفۆرت و شوێنەكانی دیكە دەكەین، بۆ ئاشتی و ئاسایش لە ئەوروپا، بۆ ئۆكرانیا و بەهێزكردنی ڕێگری هاوبەشمان.

ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمریكا ئەركی سەربازی دیكەشی لە بنكەكانی لە ئەڵمانیا هەیە، لەوانە ئەو ئەركانەی پەیوەندییان بە بەرژەوەندییە ئەمنییەكانی لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.

وەزیرەكە جەختی لەوە كردەوە كە زۆر گرنگە ناتۆ زیاتر ئەوروپی بێت بۆ ئەوەی لە دەریای ئەتڵەسیدا بمێنێتەوە.

سەرچاوە: ئاژانسەكان.