بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە یەكێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند : هەڵبژاردەكەی لەیارییەكی دۆستانە لە لاكۆرۆنا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە.

لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكانی بۆ مۆندیالی 2026، بەیاننامەیەكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هاتووە : هەڵبژاردەی عێراقیمان لە 4ی حوزەیران لە یاریگای ڕیازۆری دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنا لە یاریگای ڕیازۆری دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنا یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی شێرەكانی میزۆپۆتامیا بۆ یاری كۆتایی مۆندیالی 2026”.

ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، عەدنان درجال و سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، ڕافایل لۆزان، لە میانی 76ەمین كۆنگرەی فیفا كە لە شاری ڤانكۆڤەری كەنەدا بەڕێوەچوو، سەرجەم وردەكارییەكانی یارییە دۆستانەكەی كۆتایی پێهێنا.

ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە دەبێت، تاكە یاری پێشووی بە بردنەوەی ئیسپانیا بە ئەنجامی 1-0 لە كاتی جامی كیشوەرەكانی 2009 كۆتایی هات. ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم یارییە دۆستانەیە بەشێكە لە بەرنامەی ئامادەكاری هەڵبژاردەی نیشتمانی، كە لە 18ی ئایار تا 5ی حوزەیران دەچێتە ناو كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان لە ئیسپانیا.