بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، لەگەڵ ڕەیان سالم كلدانی، سەرۆكی بزووتنەوەی بابل و ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری، ئەمینداری گشتی پارتی جەماوەری نیشتمانی كۆبووەوە و تاوتوێی بەرەوپێشچوونی دیالۆگ لەنێوان هێزە نیشتیمانییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بە جیا لەگەڵ ڕەیان سالم كلدانی، سەرۆكی بزووتنەوەی بابل و ئەحمەد عەبدوڵڵا جبوری، ئەمینداری گشتی پارتی جەماوەری نیشتمانی كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دۆخی گشتی وڵات و بەرەوپێشچوونی دیالۆگ لەنێوان هێزە نیشتیمانییەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرا، جەخت لەسەر پێویستی یەكخستنی هەڵوێست و دیدگای سەرجەم لایەنە سیاسییە نیشتمانییەكان كرایەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتێك كە توانای جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی عێراقی هەبێت و پێشخستنی ڕێبازی چاكسازی و گەشەپێدان و بوژانەوەی ئابووری لە سەرتاسەری وڵاتدا هەبێت.



