بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، ، پشتیوانی عێراقی بۆ چارەسەری ئاشتیانە و بەهێزكردنی سەقامگیری، بۆ عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەكەی دووپاتكردەوە.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پێگەیشتووە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : وەزیری ئێران لە میانی پەیوەنیێكی تەلەفۆنیدا كورتەیەكی لە وردەكاریی وتووێژەكانی ئەم دواییەی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی، كە لە ڕێگەی نێوەندگیرییەكی پاكستانییەوە ئەنجامدرا، هەروەها سروشتی ئەو پەیامانەی لە نێوان واشنتۆن و تاران لە ڕێگەی هەمان نێوەندگیرییەوە ئاڵوگۆڕ كراون، ئاماژەی بە خاڵەكانی لێكنزیكبوونەوە و لێكترازانی نێوان هەردوولا كرد.

بەگوێرەی بەیاننامەكە عەباس عێراقچی ویستی وڵاتەكەی بۆ گەیشتن بە ئەنجامە ئەرێنییەكان دووپاتكردووەتەوە، هەنگاوەكانی پێشنیاركراوی پێشخستنی پرۆسەی چارەسەریی خستۆتە ڕوو.

فوئاد حسێن پاڵپشتی عێراقی بۆ هەوڵەكانی دانوستان دووپات كردەوە و جەختی لە گرنگی گەیشتن بە چارەسەری كۆتایی كردەوە كە كۆتایی بە شەڕەكە بهێنێ، جەختیشی كردەوە كە بەردەوامبوونی ململانێكان بەشداربووە بۆ نائارامی لە ناوچەكەدا.

وەزیرسی \دەرەوە ئاماژەی بەوەدا : كە عێراق لە نێو ئەو وڵاتانەدایە كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە بەهۆی كاردانەوەكانی ئەم شەڕە و بەردەوامبوونی، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوتا ئێرانییەكەی دەربڕی بۆ پەیوەندییەكانی و ئاگاداركردنەوەی لە دوایین پێشهاتەكانی پڕۆسەی دانوستان.