بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە سەركەشیەكەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل تا ئێستا ڕاستەوخۆ 100 ملیار دۆلاری لە ئەمریكا خەرج كردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا : كە عێراقچی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا باسی دوایین پێشهاتەكانی كردووە و ئاماژەی بەوەدا كە سەركێشییەكەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ تا ئێستا راستەوخۆ 100 ملیار دۆلاری بۆ ئەمریكا خەرجكردووە، كە چوار ئەوەندەی ئەوەی ڕاگەیەنراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە : تێچووی ناڕاستەوخۆ بۆ باجدەرانی ئەمریكی زۆر زیاترە، ڕوونیشیكردەوە ئیسرائیل یەكەمجار هەمیشە مانای ئەوەیە ئەمریكا دواجارە.