دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەدان بە لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و خۆپیشاندەرانی کە لە ناڕەزایەتییەکانی سەرەتای ئەم ساڵدا دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی پێنجشەممە ، ساسان ئازادوار، وەرزشکاری تەمەن 21 ساڵانی خەڵکی ئیسفەهانی لە سێدارە دا.
هەر لە هەمانڕۆژدا سەرۆکی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە حکوومەتی ئێران گوێ بە بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان نادات بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکان.

