بەدواداچوون -INA
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لەسەر پێویستیی دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز و دەستەبەرکردنی ئاسایشی گواستنەوەی دەریایی جیهانی کردەوە.
گۆتێرێس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هەست بە نیگەرانییەکی قووڵ دەکەم سەبارەت بە کەمکردنەوەی ماف و ئازادییەکانی گواستنەوەی دەریایی لە گەرووی هورمز و پەکخستنی دابینکردنی نەوت و گاز و کاڵا سەرەکییەکان، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە گەرووی هورمز بکرێتەوە و ئاسایشی گواستنەوەی دەریایی جیهانی پارێزراو بێت، چونکە داخستنی گەرووەکە ئابووریی جیهان دەخنکێنێت.
وتیشی:کارەکان بەردەوامن بۆ داڕشتنی چوارچێوەیەک بە مەبەستی گواستنەوەی کەشتییەکان و دەریاوانەکان بە سەلامەتی لە ناوچەی ململانێکان ئەگەر بارودۆخەکە ڕێگە بدات.
ڕوونیشیکردەوە کە تەنانەت لە باشترین سیناریۆکانیشدا، گەشەی جیهانی بۆ ٣.١٪ پاشەکشە دەکات و نرخەکان و هەڵاوسان بەرز دەبنەوە



