بەغدا - INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، و عەلی موحسین عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی ئابووری کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، لەگەڵ عەلی موحسین عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی بارودۆخی دارایی وڵات و سیاسەتی نەختینەیی لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخ و ئاڵێنگارییەکانی ئێستادا، تێیدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی ئابووری و بەهێزکردنی ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا
