بەغدا - INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامیدی، جەختی لە پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە.

سەرۆکایەتیی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆک کۆمار نزار ئامیدی، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەری (سیادە) سەرەمەد خەنجەر و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سالم عیساوی کرد، کە بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار سەردانیان کردبوو."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە دیدارەکەدا باس لە کۆی بارودۆخی سیاسیی وڵات و تەحەددییەکانی ئێستا کرا؛ سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی چەسپاندنی کاری پێکەوەیی نێوان هێزە نیشتمانییەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان کردەوە، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ پاڵپشتیکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەسەر بنەمایەکی نیشتمانیی تۆکمە، و تەمەنای هاووڵاتییان بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان بەدی بهێنێت."

ID