بەغداد - INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لە گرنگیی بوژاندنەوەی بەغداد و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پڕۆژە گەشەپێدەرەکان کردەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام، پێشوازی لە عەتوان عەتوانی پارێزگاری بەغداد کرد، کە پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکەکەیدا، هاوكات سەرۆک كۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەستە جوانە دەربڕی."

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە میانی دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی پایتەخت کرا."

بەپێی بەیاننامەکە، ئامێدی جەختیکردەوە، لە "گرنگیی بوژاندنەوەی بەغدا، و کارکردن بۆ بەهێزکردنی ئەو پڕۆژە گەشەپێدەر و ستراتیژییانەی خزمەت بە بەغدا و دەوروبەری دەکەن، و بەشدارن لە باشترکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکرێن."