بەغداد – INA

یەکێتیی تۆپی باسکتبۆڵی عێراق، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ هاگۆب خاجێریان، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی ئاسیا، لە بارەگای یەکێتییەکە لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدا، بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئاستی یارییەکە و بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری هاوبەش.

بەیاننامەیەکی یەکێتیی باسکتبۆڵ کە ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "دیار محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی باسکتبۆڵی عێراق، پێشوازی لە هاگۆب خاجێریان ئەمینداری گشتیی یەکێتیی ئاسیا کرد لە بارەگای یەکێتییەکە لە بەغدا."

ئەوەشی خستەڕوو: "یەکێتییەکە ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی خاجێریان، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵدا ئەنجامدا بە ئامادەبوونی هەیسەم عەبدولحەمید، ئەمینداری گشتیی لیژنەی ئۆڵۆمپی، تێیدا هەردوولا باسیان لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی تۆپی سەبەتەی عێراقی و بەهێزکردنی میکانیزمەکانی هاوکاری هاوبەش کرد، جگە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هونەری و کارگێڕیی یارییەکە بەو شێوەیەی لەگەڵ خواستەكانی قۆناغی داهاتوودا دەگونجێت."

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هەردوو یەکێتیی عێراق و ئاسیا دێت، بە ئامانجی کردنەوەی ئاسۆی نوێ لەبەردەم تۆپی باسکتبۆڵی عێراق و دەستەبەرکردنی ئامادەیی کارای لە ناوەندە کیشوەری و نێودەوڵەتییەکاندا."