بەغداد – INA
کۆمەڵەی بانکە تایبەتەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێکردنی چالاکییەکانی هەفتەی گشتگیریی دارایی لە عێراق ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەكە عەلی تارق، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "چالاکییەکانی (هەفتەی گشتگیریی دارایی) لە عێراق، ئەمڕۆ لەژێر چاودێری بانکی ناوەندیی عێراق دەستی پێکرد، وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆشنبیریی دارایی و فراوانکردنی بنکەی مامەڵەکاران لەگەڵ کەرتی بانکیدا، بەتایبەتی لە ناو چینی گەنجاندا."
ئاماژەی بەوەشکرد: "چالاکییەکانی هەفتەی گشتگیریی دارایی، لەگەڵ ڕێنماییەکانی حکومەتی عێراق و بەرنامەکەیدا دەگونجێت کە ئامانجی خێراکردنی وەرچەرخانە بەرەو پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە ئاڵوگۆڕی نەختینەیی ، ڕاشیگەیاند: " کۆمەڵەكە شانبەشانی بانکی ناوەندیی عێراق کاردەکات بۆ وەرگێڕانی ئەم ڕێنماییانە بۆ هەنگاوی کردەیی بەرجەستە، لە ڕێگەی بەهێزکردنی متمانەی هاوڵاتی بە کەرتی بانکی و ئاسانکاری و سادەکردنەوەی ڕێکارەکانی مامەڵەی دارایی دیجیتاڵی."

