بەغداد – INA
سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، تاوتوێی پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سەرتاسەری وڵاتی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، چاوی کەوت بە ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی".
بەپێی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا "باس لە پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سەرتاسەری وڵات کرا، و جەختکرایەوە لەسەر بەگەڕخستنی ئەوپەڕی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی ئێستای هەبێت، بەجۆرێک کە بەشدار بێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق".
