بەغدا – INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال ثانی، سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی قەتەر، تاوتوێی ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو لایەنەکان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال ثانی، سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی قەتەرەوە پێگەیشت، بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە میانی پەیوەندییەکەدا باس لە ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو لایەنەکان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری نێوان هەردوو وڵاتی برا لە بوارە جیاجیاکاندا کرا، بە مەبەستی بەهێزکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و هەماهەنگی بەرامبەر بە پرس و تەحەددییە جۆراوجۆرەکان، بەو شێوەیەی کە زامنی چەسپاندنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدان و بوژانەوە بکات".
