نێودەوڵەتی – INA

بانکی جیهانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشبینی کرد کە نرخی وزە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٦دا بە ڕێژەی ٢٤% بەرزبێتەوە، لەگەڵ زیادبوونی نرخی کاڵا بنەڕەتییەکان بە ڕێژەی ١٦%.

بانکەکە لە ڕاپۆرتی "پێشبینییەکانی بازاڕی کاڵاکان"دا ڕایگەیاند: "نرخی وزە ئامادەیە بۆ بەرزبوونەوە بە ڕێژەی٢٤% لەم ساڵدا، تا بگاتە بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو شۆکە توندەی کە بەهۆی جەنگی سەر ئێران لە مانگی شوباتەوە دروستبووە".

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "نرخی کاڵا بنەڕەتییەکان ئامادەیە لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە ڕێژەی ١٦%

بەرزبێتەوە، کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی نرخی وزە و پەین، جگە لە گەیشتنی نرخی ژمارەیەک لە کانزا سەرەکییەکان بۆ ئاستێکی پێوانەیی".

ئاماژەی بەوەش دا کە "جەنگی سەر ئێران بووەتە هۆی دروستبوونی گەورەترین شەپۆلی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا"، هاوکات هۆشداری دا لە لێکەوتەکانی ئەم دۆخە لەسەر بازاڕەکانی کار و ڕێڕەوەکانی گەشەپێدانی جیهانی.