نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە ئێران داوای کردووە لە زووترین کاتدا گەرووی هورمز بکرێتەوە.
ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێران دەیەوێت لە زووترین کاتدا گەرووی هورمزمان بۆ بکاتەوە".
هەروەها ترامپ وتیشی: "ئێران هەر ئێستا پێی ڕاگەیاندووین کە لە لێواری داڕماندایە".



