نێودەوڵەتی – INA

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەتکردنەوەی خۆی بۆ بەکارهێنانی گەرووی هورمز وەک کارتی فشار دوپاتکردەوە، هاوکات داوای چارەسەرێکی دیپلۆماسی کرد.

ماجد ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا، ڕایگەیاند: "وڵاتەکەی بەکارهێنانی گەرووی هورمز وەک کارتی فشار ڕەت دەکاتەوە"، جەختیشی کردەوە کە "هەر هەڕەشەیەک یان داخستنی گەرووەکە قبوڵنەکراوە، بەهۆی ئەو لێکەوتە مەترسیدارانەی کە لەسەر ئاسایشی وزە و زنجیرەکانی دابینکردن دروستی دەکات".

ڕوونیشیکردەوە کە "قەتەر هەماهەنگی لەگەڵ پاکستان دەکات و پاڵپشتی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە دەکات لە نێوەندگیریدا"، دوپاتیشی کردەوە "لە ئێستادا پێویست بە فراوانکردنی بازنەی دانوستانەکان ناکات، بەڵکو دەبێت جەخت لەسەر چارەسەرە دیپلۆماسییەکان بکرێتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە پێشینەی کارەکانی وڵاتەکەی بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا"، جەختیشی کردەوە "ئێمە دژی هیچ دانوستانێک نین بۆ ڕاگرتنی تەقە یان کردنەوەی گەرووی هورمز".

لە کۆتاییدا وتی کە قەتەر "ڕێکاری سەربازی گرتووەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی سەلامەتی خۆمان، لەگەڵ پاراستنی مافی پاراستنی سەروەری وڵات"، جەختیشی کردەوە لەسەر "هەوڵدان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی کۆتایی بۆ ململانێی ئێستا، و دوورکەوتنەوە لە گەڕانەوە بۆ گرژییەکان یان دۆخی بنبەست کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی ململانێکان".