به‌غدا – INA
ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازی خۆی بۆ ڕاسپاردنی عه‌لی زه‌یدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ڕاگه‌یاند، هاوكات ته‌ئكیدی كرده‌وه كه چاوه‌ڕوانی هاریكارییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ‌دا.
باڵیۆز محه‌مه‌د سه‌میر نه‌قشه‌به‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێرده‌ی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له به‌غدا، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "نێرده‌ی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له به‌غدا پێشوازی ده‌كات له ڕاسپاردنی عه‌لی زه‌یدی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران"، هه‌روه‌ها هیوای "سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیدا له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا كه پێویستی به ئاستێكی به‌رزی حیكمه‌ت و به‌رپرسیارێتی هه‌یه".
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "نێرده‌كه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه چاوه‌ڕوانی هاریكارییه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ‌دا، به‌و شێوه‌یه‌ی كه به‌شدار بێت له به‌هێزكردنی ڕۆڵی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی، و پاڵپشتیكردنی ڕێڕه‌وه‌كانی گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری له وڵات و ناوچه‌كه‌دا".

