بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، تەواوبوونی قۆناغی سێیەمی شایستە دەستوورییەکانی ڕاگەیاند دوای ڕاسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەت، و داواشی لە هێزە سیاسییەکان کرد پاڵپشتی بکەن و هاوکاری بن.
ئامێدی لە بڵاوکراوەیەکدا لەسەر سەکۆی (X) ڕایگەیاند، "لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەکانمانەوە، کاندیدی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، عەلی زەیدی-مان ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەوەش قۆناغی سێیەمی شایستە دەستوورییەکانمان تەواو کرد کە پاشکەوتنی زیاتری هەڵنەدەگرت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەهێز کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات و داخوازییەکانیان بەدیبهێنێت، و داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەن پاڵپشتی بکەن و هاوکاری بن بۆ خێراکردن لە تەواوکردنی ئەم شایستە دەستووری و نیشتمانییە بەو جۆرەی لە بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەیدا بێت".