بەغدا – INA

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند کە چوارچێوەی هەماهەنگی ئێستا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران ئەنجام دەدات.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی: "چوارچێوەی هەماهەنگی ئێستا کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیران ئەنجام دەدات".

پەیامنێرمان پێشتر ڕایگەیاندبوو: "ئامادەکارییەکان لە ئارادان بۆ بەستنی کۆبوونەوەیەک لە کۆشکی بەغدا بۆ ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران".

ئاماژەی بەوەشکرد: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایەق زەیدان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبوسی گەیشتنە کۆشکی بەغدا و لەلایەن سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی-یەوە پێشوازییان لێکرا".

جەختیشی کردەوە کە: "بە فەرمی ناوی هیچ کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕانەگەیەندراوە، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاسپاردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران".