یاریگا – تیبو کۆرتوا، گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید بۆ یاریی کلاسیکۆ دەگەڕێتەوە. مێلچۆر رویز، رۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی رادیۆی کۆپێی ئیسپانی، نوێترین زانیاری لەسەر بارودۆخی تیبو کۆرتوا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی سەرچاوەکە، گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە قۆناخی مەترسیداری پێکانەکەی بڕیوە و چاوەڕوان دەکرێت لە یاریی کلاسیکۆی داهاتوو لە 10ـی ئایار بەرامبەر بارسێلۆنا پاسەوانی گۆڵی ریال مەدرید بکات. .@thibautcourtois sigue mejorando …
مزگێنی بۆ مەدریدییەکان؛ ئەستێرەیەک بۆ کلاسیکۆ دەگەڕێتەوە
