بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارینی هەورەبرووسکەدار و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سبەینێ سێشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی لێزمە بارانی مامناوەند، لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ناوەڕاست بارانەکە خوڕ دەبێت و هەورەبرووسکەی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچەی باشووریش کەشوهەوا نیوەهەور دەبێت. با لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور گۆڕاو و خێراییەکەی لەسەرخۆ دەبێت، لە ناوچەی باشووریش باکە باشووری ڕۆژهەڵاتی و مامناوەند بۆ چالاک دەبێت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەی باکووریش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی پێشوو. مەودای بینین (8-10) کم دەبێت و لە کاتی باران و خۆڵباریندا (3-5) کم دەبێت."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە: سلێمانی 21، هەولێر و دهۆک 22، نەینەوا 24، کەرکووک 25، سەلاحەدین و دیالە 26، بەغدا و ئەنبار و کەربەلای پیرۆز 27، بابل 28، واسیت 29، نەجەفی ئەشرەف 31، دیوانییە 32، میسان 33، موسەننا و زیقار و بەسرە 34."

هەروەها هاتووە: "ڕۆژی چوارشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەی باکوور هەور دەبێت و لێزمە بارانی مامناوەندی لەگەڵ دەبێت کە هەندێک جار هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش نیوەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەکانی باکوور و باشوور کەمێک دادەبەزن. مەودای بینین (8-10) کم و لە کاتی بارانباریندا (5-7) کم دەبێت."

ئاماژەی بەوەش کردووە: "ڕۆژی پێنجشەممە، کەشوهەوا لە ناوچەی ناوەڕاست نیوەهەور دەبێت، لە ناوچەکانی باکوور و باشووریش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی لێزمە بارانی سوک لە هەردوو ناوچەکەدا. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشووریش وەک خۆیان دەمێننەوە. مەودای بینین (8-10) کم و لە کاتی بارانباریندا (5-7) کم دەبێت."

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "دۆخی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو، کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات نیوەهەور دەبێت و شەو دەگۆڕێت بۆ هەور، لەگەڵ بارینی لێزمە بارانی مامناوەند کە هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت لە بەشەکانی ڕۆژئاوای ناوچەی ناوەڕاست. با باشووری ڕۆژهەڵاتی و مامناوەند دەبێت و هەندێک جار خێراییەکەی دەگاتە (40) کم و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور. مەودای بینین (8-10) کم و لە کاتی باران و خۆڵباریندا (2-4) کم دەبێت."