بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی، کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەیەکی لە کارگە و چەند دوکانێکی بازرگانی فرۆشتنی ئیسفەنج لە بەغدا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەیەکن لە کارگە و چەند دوکانێکی بازرگانی فرۆشتنی ئیسفەنج لە ناوچەی گۆڕەپانی عەدەن لە بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئاگرەکە بووەتە هۆی کەوتنەوەی زیانی ماددی گەورە".