یاریگا – باوکی ئانسو فاتی ئارەزووی خۆیان بۆ داهاتووی کورەکەیان ئاشکراکرد لەنێوان مانەوە لە مۆناکۆ کە ئێستا بەخواستن لەو یانە فەڕەنسیەیە یاخود گەرانەوە بۆ بارسێلۆنا. فاتی ئەم وەرزە بەخواستن یاریی بۆ مۆناکۆ دەکات، ئەوەش دوای ئەوەی یاریزانەکە نەیتوانی لە پلانەکانی هانزی فلیکدا خۆی جێبکاتەوە کاتێ ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە لەدوای چاڤی هێرناندێز ئەرکەکەی لە بارسا گرتەدەست. …