بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردەوە کە شەڕ لەگەڵ ئێران زۆر بەمزووانە کۆتایی دێت.
تۆڕی هەواڵی "فۆکس نیوز" لە زاری ترامپەوە بڵاوی کردەوە: هەندێک لەو کەسانەی ئێستا لە پرسی ئێراندا مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین زۆر ژیرانە بیر دەکەنەوە، بەڵام هەندێکی تریان بەو شێوەیە نین.
وتیشی: ئەگەر ئێرانییەکان دەیانەوێت قسە بکەن، دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن و دەتوانین لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆ بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە شەڕ لەگەڵ ئێران زۆر بەمزووانە کۆتایی دێت و ئێمە سەردەکەوین.


