یاریگا – یانەی ریال مەدرید جارێکی دیکە لە دژی بڕیارەکانی لالیگا دەوەستێتەوە و ئەمجارەیان سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو پڕۆتۆکۆڵە تۆمار دەکات کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیاکاری، هەراسانکردن و توندوتیژی لە یاریگاکاندا داڕێژراوە. رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید سکاڵای یاسایی لە دژی لالیگا تۆمار دەکات و دژی سیستەمێکی نوێی خولەکە دەوەستێتە کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستی دانراوە. …