دکتۆر محەمەد عەلی لامی / سەرۆکی دەستەی دەسپاکی فیدراڵی

دەستەی دەسپاکی فیدراڵی

هەنگاوێکی گرنگی نا کە تێیدا چوارچێوە تەقلیدییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تێپەڕاند، ئەویش لە ڕێگەی دامەزراندنی پێکهاتەی لێکۆڵینەوەی دارایی تەریب"لە بەڕێوبەرایەتی و نووسینگەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان.

ئەم وەرچەرخانە تەنها ڕێکارێکی کارگێڕی نییە، بەڵکو بەرجەستەکردنی هۆشیارییەکی دامەزراوەییە کە تێدەگات "سزای زیندانی کردن" بە تەنها بەس نییە بۆ ڕێگریکردن لە تاوانەکانی گەندەڵی، ئەگەر گەڕانەوەی ڕاستەقینەی دەستکەوتەکانی تاوان و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی دەوڵەتی لەگەڵ نەبێت.

ئەو فەلسەفەیەی کە دەستە پشتی پێ بەستووە لە کاتی دامەزراندنی ئەم پێکهاتە نوێیە، لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە تاوانەکانی گەندەڵی -لە دزینی و بەهەدەردان و بەرتیل- لە پلەی یەکەمدا تاوانی دارایی و پارەن،بۆیە، تەنها دەستبەسەرکردنی ئەنجامدەرانی تاوان لە پشت شیشەکانی زیندان بەبێ دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارە هەڵاتوو یان شاردراوانە، کاریگەری ڕێکارەکانی سزادان کەم دەکاتەوە.

لێرەوە، هەنگاوەکەی دەستە هات بۆ ئەوەی جەخت بکاتەوە کە سەرکەوتنی دەوڵەتان لە هەڵسەنگاندنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک گرووپی کارکردنی دارایی (FATF)، بەستراوەتەوە بە ڕادەی کارایی لێکۆڵینەوە داراییە تەریبەکانیان و توانایان بۆ شوێنکەوتنی پارەکان.

هەروەها، ئەو ئەرکە بنەڕەتییانەی کە دەستە لە ڕێگەی دامەزراندنی ئەم پێکهاتەیەوە ئامانجییەتی، بریتییە لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی دارایی قووڵ هاوشانی لێکۆڵینەوەی تاوانکاری تەقلیدی،لەکاتێکدا لێکۆڵەری تاوانکاری سەرنج دەخاتە سەر سەلماندنی تاوانەکە و دیاریکردنی تاوانبار،لێکۆڵەری دارایی" بە بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتوو هەڵدەستێت بە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی دارایی تاوانەکە و دیاریکردنی ئەو تۆڕانەی تێوەگلاون و پۆلێنکردنی پارەکان، چ نەختینەیی بن یان بانکی یان ئەلیکترۆنی.

دەستەکە لە کاتی ئەم هەنگاوەدا ئەوەی لەبەرچاو بووە کە ئەم ئاراستەیە پێویستی بە کارمەند هەیە کە خاوەنی کارامەیی ناوازە بن، بەجۆرێک لە نێوان زانیاری یاسایی تاوانکاری و ڕێکارەکانی دادگاییکردن، و لە نێوان ئەزموونی قووڵ لە زانستەکانی ژمێریاری و وردبینی و تێگەیشتن لە سیستمەکانی چاودێری ناوخۆیی کۆبکاتەوە. لێکۆڵەری دارایی سەیری ژمارەکان وەک داتای وشک ناکات، بەڵکو وەک "بەڵگەی زیندوو"دەیانبینێت کە ڕەفتاری تاوانکاری ئاشکرا دەکەن و پرۆسە نایاساییەکان لە ڕێگەی وردبینی ورد و پزیشکییەوە ریسوا دەکەن.

لە کۆتاییدا، دامەزراندنی بەشەکانی لێکۆڵینەوەی دارایی تەریب و هەماهەنگی توندوتۆڵ لە نێوان فەرمانگەکانی لێکۆڵینەوە و خۆپاراستن و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی تر بۆ جێبەجێکردنی بڕیارە دادوەرییەکان و بەدواداچوونی مەیدانی زانیارییەکان، نوێنەرایەتی ئەو "هەنگاوە جۆرییە" دەکات کە دەستەی دەدتپاکی هەوڵی بۆ داوە؛ بە مەبەستی چوونە ناو سەردەمێکی نوێی چاودێری،و سەردەمێک کە گەندەڵکار تێیدا لە تاوانەکەی ڕزگاری نەبێت و پارەی گەل لە ناو کۆڵانە تاریکەکانی شاردنەوەی داراییدا ون نەبێت،ئەمە پەیامێکی ڕوونە کە دەڵێت: لێپرسینەوە بە سزا دەستپێدەکات و بە گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت تەواو دەبێت.