بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە بۆ هەموو پشتگیرییەکی یاسایی و تەشریعی بۆ پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە: عەدنان فەیحان دلێمی ، رایگەیاند: کە پڕۆژەی (ڕێگای گەشەپێدان) کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ گۆڕینی عێراق بۆ ڕێڕەوێکی ئابووری کارا کە ڕۆژهەڵات بە ڕۆژئاواوە دەبەستێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دەرفەتەکانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان.
"فەیحان "جەختیشی لەسەر گرنگی چالاککردنی ڕێککەوتنامەی هاوبەشی ستراتیژی و سوودوەرگرتن لە شارەزاییەکانی چین لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا"کردەوە، هەروەک دووپاتی کردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە بۆ پشتگیری یاسایی و پێکهێنانی تیمێکی پەرلەمانی تایبەتمەند بۆ خێراکردنی ڕێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە ئەم پڕۆژەیە بەشدار دەبێت لە زیادکردنی سەرچاوە داراییەکانی وڵات و بەگەڕخستنی چەرخی گەشەپێدان لە کەرتە جیاوازەکاندا.



