بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە سەید عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، پشتڕاستی كردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە كاندیدێكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران دەستنیشان كردووە.

لە وتارێكدا كە لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ كۆمەڵێك نوخبەی گەنج و شارەزا لە چوارچێوەی ڕووداوەكانی دیوانی بەغدا پێشكەشی كرد، و لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی خۆیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و بڵاویكردەوە : سەید حەكیم جەختی لەوە كردەوە كە عێراق بە هەلومەرجێكی ناوازەدا تێدەپەڕێت لەسەر هەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، جەختیشی لەوە كردەوە كە نوخبەكان خەمی تێگەیشتنیان لە چی ڕوودەدات و خاوەنی توانای پێناسەكردنی هەڵوێستەكانیان و بەرگریكردنیان بە ئیرادە و توانا.

سەید حەكیم داوای پێناسەكردنی ئاواتەكان لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی كە مومكین و واقیعییە، ڕوونیكردەوە كە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ دووركەوتنەوە لە بێزاری و بێهیوایی.

سەید حەكیم باسی لە دیمەنی ناوچەیی كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆردومان كرا و سەركردەكانی لە سەردەمێكدا كران بە ئامانج كە دانوستانەكان لە ئارادا بوون و نیشانە ئەرێنییەكان سەرهەڵدەدا، ئاماژەی بەوە كرد كە شەڕ لە نێوان هەردوولادا یەكسان نەبووە، ناوبراو ستایشی سەقامگیریی گەلی ئێران و هەروەها یەكگرتوویی كۆمەڵایەتی ناوخۆییی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە بەیاننامەكانی مەرجەعی باڵای ئایینی داوای كەڵك وەرگرتن لە هەموو ئەو سەرچاوانەی كە لەبەردەستدان بۆ وەستاندنی شەڕەكە، جگە لە پێشكەشكردنی میدیا، كۆمەڵایەتی، فریاگوزاری و پشتیوانی مرۆیی.

سەبارەت بە دیمەنی سیاسی ناوخۆ، سەید حەكیم ڕوونیكردەوە : سیستەمی سیاسی لە عێراقدا بە پێی پرەنسیپی پەرلەمانی لەسەر فرەیی دامەزراوە، بەڵام لە بڕیارداندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبێتەوە و پشت بە لێكتێگەیشتین نێوان كوتلە و پێكهاتە سیاسییەكان دەبەستێت، دووپاتی كردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر لە ژمارەیەك و زیاتر لە كاندیدێكی لە ڕێگەی زیاتر لە میكانیزمێكەوە خستۆتەڕوو، هاوكات ئاماژەی بە پێویستی بەپەلەی ئەمڕۆ كرد بۆ كۆتاییهێنان بە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لە ماوەی دەستووری ماوەتەوە.

سەید حەكیم داوای گۆڕینی بەستێنەكانی كردەوەی سیاسی بۆ ئاسانكاری پرۆسەی بڕیاردان دەكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە عێراق زیانێكی بەرچاوی پێدەگات بەهۆی پەرەسەندنی ناوچەكە بەهۆی پشتبەستنی ئابوورییەكەی بە هەناردەكردنی نەوتەوە". ئەو دووپاتیكردەوە داوای هەمەچەشنكردنی ڕێگاكانی هەناردەكردن بۆ ئەوەی زیانێكی دارایی زیاتر نەبێت".

سەید حەكیم داوای كرد گەڕانەوەی ڕۆڵی ناوچەیی عێراق لەڕێگەی كراوەیی بۆ هەمووان لەسەر بنەمای پرەنسیپی بەرژەوەندی هاوبەش، و بنیاتنانەوەی گوتاری سیاسی و میدیایی بەرامبەر كۆمەڵگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، سەید حەكیم لە كۆتاییدا جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی گەنجان و باوەڕبوون بە تواناكانیان هێنایەوە، بە ئاماژەدان بە ئەو ئەزموونە دیموكراسییەی كە مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حیكمەی نیشتمانی و سەرۆكایەتی دەستەی گشتیی وەك مۆدێلێك بەرهەم هێنا كە دەبێت وەریبگیرێت.