بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بڕیاریدا سەردانەكەی ستیڤ ویتكۆف، نێردەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارێد كوشنەر ڕاوێژكارەكەی هەڵبوەشێنێتەوە، بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە ئیسلام ئاباد.

ترەمپ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بڕیارم داوە سەردانەكەی نێردەی تایبەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتكۆف و ڕاوێژكار جارێد كوشنەر بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە ئیسلام ئاباد هەڵبوەشێنمەوە.

ترەمپ ووتیشی : ویتكۆف و كوشنەرم ئاگادار كردەوە كە گەشتێكی 18 كاتژمێری بۆ ئیسلام ئاباد ناكەن بۆ ئەوەی باسی هیچ شتێك نەكەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە هیچ شاندێك لە پاكستانەوە نییە.