بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندنی نیشتمانی و دامودەزگاكانی دەوڵەت دووپات كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازیی لە شاندێكی تۆڕی میدیایی عێراقی كرد، بە سەرۆكایەتی كەریم حەمادی، سەرۆكی شاندەكە پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی ئێستای ڕاگەیاندن لە عێراق و ڕێگاكانی باشتركردنی كراوە.
بەپێی بەیاننامەكە سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی پابەندبوون بە ستانداردە پیشەییەكان لە كاری میدیایی و پابەندبوون بە وردبینی و بابەتیی لە ڕاپۆرتكردنی زانیاریدا كردووەتەوە، ئەمەش متمانەی گوتاری میدیایی بەرزدەكاتەوە، هەروەها جەختی لە ڕۆڵی میدیای نیشتمانی لە پاڵپشتیكردنی دامودەزگاكانی دەوڵەت و چەسپاندنی سەقامگیری لەڕێگەی دابینكردنی ناوەڕۆكێكەوە كە بەرجەستەكردنی ڕاستییەكان بە بەرپرسانە و بەشدار بێت لە بەهێزكردنی متمانە لە نێوان هاووڵاتیان و دامەزراوەكانیان.
لای خۆیانەوە ئەندامانی شاندی تۆڕی میدیایی عێراق پابەندبوونیان بە بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی ئەركی میدیایی خۆیان بە شێوەیەكی پیشەیی و بەرپرسیارانە دەربڕی، بۆ گەیاندنی وێنەی ڕاستەقینەی واقیعی عێراق بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی نیشتمانی بكات دووپاتكردەوە.


