بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئیسلام ئاباد لەگەڵ عاسم مونیر، سەرۆكی سوپای پاكستان كۆبووەوە.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە عێراقچی لەگەڵ مونیر كۆبووەتەوە بۆ تاوتوێكردنی پرسە دووقۆڵییەكان و ڕاوێژكردن لەسەر گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە.
ڕۆژی هەینی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی كردەوە كە هیچ پلانێك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەمریكییەكان نییە و ئاماژەی بەوەدا كە تاران لە ڕێگەی كەناڵە دیپلۆماسییەكانەوە بۆچوونەكانی خۆی سەبارەت بە كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكان دەگەیەنێت، لەوانەش هەوڵەكانی نێوەندگیری كە لە لایەن پاكستانەوە ئەنجامی داوە.
تەلەفزیۆنی ئێران هەروەها بڵاویكردەوە كە عێراقچی وەڵامی تارانی بۆ پێشنیارەكانی سەرۆكی سوپای پاكستان هەڵگرتووە.

