نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی کردەوە کە ئێران بەنیازی پێشکەشکردنی پێشنیازێکە کە داواکارییەکانی ئەمریکا تێدا جێگیر کراوە.
ترامپ لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی "ڕۆیتەرز" لێی گواستووەتەوە، ڕایگەیاند: "ئێران بەنیازی پێشکەشکردنی پێشنیازێکە کە داواکارییەکانی ئەمریکا جێبەجێ دەکات"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئێران دەیەوێت گفتوگۆ بکات و تاوتوێی ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن بکات."
هەروەها وتیشی: "ئەو بەرپرسە ئەمریکییانەی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکەن، مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکەن کە ئێستا جڵەوی دەسەڵاتیان لەدەستە."



