بەغدا-INA
ئەمرۆ هەینی ، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، پەیامێکی لە "ئیمام عەلی ڕەحمان "سەرۆک کۆماری تاجیکستان ، پێگەیشت و تێیدا پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک کۆمار خواست بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : "ڕەحمان"جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دۆستایەتی و هاریکارییەکان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و ئامادەیی تاجیکستانی دەربڕی بۆ بەردەوامی کاری هاوبەش و بەرزکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بۆ ئاسۆیەکی فراوانتر.


