بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ دابەزینیان بەخۆوە بینی، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە بووەتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی هەڵاوسان و مانەوەی نرخەکانی سوود بە بەرزی بۆ ماوەیەکی درێژتر،ئەوەش لە کاتێکدایە کە گفتوگۆکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران تووشی بەربەست بوون.

نرخی زێڕ لە مامەڵە دەستبەجێکاندا بە ڕێژەی 0.11% دابەزی و گەیشتە 4689.50 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک،و ئەم کانزا بەنرخە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە 3%ی نرخەکەی لەدەستداوە، دوای ئەوەی بۆ چوار هەفتەی لەسەریەک بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بوو،هەروەها گرێبەستە ئایندەییەکانی زێڕ لە ئەمریکا بۆ مانگی حوزەیران بە ڕێژەی 0.41% دابەزی و گەیشتە 4704.66 دۆلار.

سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی تریش، نرخی زیو لە مامەڵە دەستبەجێکاندا 0.5% دابەزی و گەیشتە 75.07 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیش بە ڕێژەی 0.7% دابەزی و گەیشتە 1991.72 دۆلار، لە بەرامبەردا پالادیۆم بە ڕێژەی 0.1% بەرزبووەو و گەیشتە 1469.04 دۆلار.

سەرچاوە: ئاژانسەکان