بەدواداچوون - INA

کۆمپانیای گیگابایت لاپتۆپێکی نوێی بەناوی Gaming A18 Proناساند، کە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانە دروستکراوە کە خولیای یارییە ڤیدیۆییەکانن،ئەم ئامێرە نوێیە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی تێدا بەکارهاتووە بۆ ئەوەی خێراییەکی بێوێنە و وێنەیەکی زۆر ڕوون پێشکەش بکات.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم لاپتۆپە:

1- هێز و خێرایی:پڕۆسێسەرێکی بەهێزی ئینتێل و نوێترین کارتی گرافیکی نێڤیدیای (RTX 5080) تێدایە، کە وادەکات قورسترین یاری و بەرنامەکان زۆر بە ئاسانی کار بکەن.

2-هەمیشە ساردە:سیستەمێکی ساردکەرەوەی پێشکەوتووی تێدایە کە ناهێڵێت ئامێرەکە گەرم بێت، تەنانەت کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر یاری پێدەکەیت،هەروەها شوێنی دەستەکان لەسەر کیبۆردەکە هەمیشە بە ساردی دەمێنێتەوە.

3- شاشەیەکی سەرنجڕاکێش:شاشەکەی گەورەیە (18 ئینج) و ڕوونییەکی زۆر بەرزی هەیە، کە وێنەکان زۆر بە زیندوویی نیشان دەدات.

4-یاریدەدەری زیرەک (GiMATE):ئەم لاپتۆپە یاریدەدەرێکی زیرەکی لەگەڵە کە بە دەنگ فەرمانی لێ وەردەگرێت، و دەتوانیت تەنها بە قسەکردن ڕووناکی یان هێزی لاپتۆپەکە بگۆڕیت.

5- باتری و شەحن: باترییەکەی تا 12 کاتژمێر بەرگە دەگرێت، و تەنها لە نیو کاتژمێردا نیوەی شەحن دەبێتەوە.

ئەم لاپتۆپە کێشی زۆر نییە و زۆر تەنک دیزاین کراوە، ئەمەش وایکردووە گواستنەوەی ئاسان بێت سەرەڕای ئەو هێزە زۆرەی کە هەیەتی.