یاریگا – دانی کارڤاخال، ئەو یاریزانەی وەکوو کوڕێکی 10 ساڵان لە ساڵی 2002 چووە ناو ئەکادیمیای ریال مەدرید و بەردی بناخەی شارۆچکەی وەرزشیی ڤاڵدیبێباسـی دانا، ئێستا لە لێواری ماڵئاواییکردندایە. تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، دوای 23 ساڵ لە پەیوەندییەکی پڕ لە نازناو لەگەڵ ریال مەدرید، وا دیارە هاوینی 2026 دەبێتە وێستگەی کۆتایی بەرگریکارە ئەفسانەییەکە. کێشەکانی کارڤاخال لەو …