بەغدا - INA
تیمی هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە، لەگەڵ یانەی جەوییەی میوانداری بە ئەنجامی (١-١) یەکسان بوو، لە هەمان کاتدا زاخۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کارەبای بردەوە، ئەمەش لە کۆتایی ڕکابەرییەکانی گەڕی ٣٠ی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ تۆپی پێ.
بۆ یانەی هەولێر شێرزۆد تێمیرۆڤ لە خولەکی ٢٩ گۆڵی تۆمارکرد، لە بەرامبەردا عومەر ئەمینو لە خولەکی ٦٠ ئەنجامەکەی بۆ جەوییە یەکسان کردەوە.
بەم ئەنجامە، هەولێر کۆی خاڵەکانی بۆ ٦٠ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی سێیەمدا جێگیر بوو، یانەی جەوییەش خاڵەکانی گەیاندە ٧٩ خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدا.
لە یارییەکی دیکەدا و لە هەمان گەڕدا، یانەی زاخۆ لە نێو یاریگا و جەماوەری خۆیدا بە ئەنجامی (٢-١) لە یانەی کارەبای بردەوە.
گۆڵەکانی زاخۆ لەلایەن هادی ساڵح و محەمەد ساڵح لە خولەکەکانی ٣٠ و ٦٥ تۆمارکران، لە بەرامبەردا ئاماتشی ئۆگستین لە خولەکی ٤+٤٥ تاکە گۆڵەکەی کارەبای تۆمارکرد.
بەم سەرکەوتنە، یانەی زاخۆ کۆی خاڵەکانی بۆ ٤٧ خاڵ بەرزکردەوە لە پلەی حەوتەم، لە کاتێکدا خاڵەکانی کارەبا لە ٣٠ خاڵدا وەستان و لە پلەی ١٧ی ڕیزبەندییەکەدا مایەوە


