بەدواداچوون - INA

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە گۆڕەپانی جەنگ و دیپلۆماسی دوو بەرەی تەواو هەماهەنگن و ئێرانییەکان یەکگرتوون.

عێراقچی لە پۆستێکدا لە بلاتفۆڕمی(X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: شکستهێنانی کردەوە تیرۆریستییەکانی کوشتن کە قەوارەی ئیسرائیل ئەنجامیان دەدات، لە بەردەوامیی کارکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتی ئێراندا بە یەکگرتوویی، ئامانج و دیسیپلینەوە ڕەنگ دەداتەوە.

وتیشی: گۆڕەپانی جەنگ و دیپلۆماسی دوو بەرەی تەواو هەماهەنگن لە هەمان جەنگدا،" ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێرانییەکان هەموویان لە هەموو کاتێک زیاتر یەکگرتوون