بەدواداچوون - INA

فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە لە لەدەستدانی ١٣ ملیۆن بەرمیل نەوت بە شێوەی ڕۆژانە بەهۆی جەنگەوە.

بیرۆڵ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: ڕووبەڕووی گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وزە دەبینەوە لە مێژوودا.

وتیشی: لەوانەیە بازاڕەکان شایەتی دابەزینی خواست لەسەر وزە بن، ئەمەش لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخەکان، یان بەهۆی هەندێک لەو ڕێکارانەی کە حکومەتەکان دەیگرنە بەر.

ئاماژەی بەوەش کرد کە نزیکەی ١٣ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە بەهۆی جەنگەوە لەدەست دەچێت