بەدواداچوون - INA
ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە بەئامانجگرتنی هێزەکانی یۆنیفێل لە لوبنان بە تاوانی جەنگ دادەنرێت.
بارۆ لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە،ڕایگەیاند: بەئامانجگرتنی سەربازییەکان لە لوبنان، لە کاتێکدا ڕوونە کە سەر بە هێزەکانی یۆنیفێلن، بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێت
وتیشی: ڕەنگە ئاگربەست لە لوبنان، لەگەڵ کۆبوونەوەکەی واشنتن کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بەبێ دەستێوەردانی فەرەنسا نەهاتبانە دی.
