بەغداد - INA

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، خشتەی کاری دانیشتنی سبەی پێنجشەممەی بڵاوکردەوە.

فەرمانگەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "خشتەی کاری دانیشتنی سبەی پێنجشەممە، دوو بڕگە لەخۆ دەگرێت: یەکەم؛ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، بڕگەی دووەم؛ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنی یەکەمی یاسای پاراستنی مامۆستایان و وانەبێژان و سەرپەرشتیاران و ڕێبەرە پەروەردەییەکان ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠١٨."

ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ سبەی پێنجشەممە هەڵگرت.