یاریگا – کردەی گەڕان بەدوای راهێنەرێکی نوێ لە یانەی ریال مەدرید خێراتر دەبێت و چەندین ناو بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە لە ڤاڵدێبێباس بۆ وەرزی داهاتوو دەهێنرێن. لە نێویاندا، جۆزێ مۆرینیۆ وەکوو یەکێک لە دیارترین بژاردەکان دەردەکەوێت. راهێنەرە پۆرتوگالییەکە کە ئێستا راهێنەری یانەی بێنفیکایە، هەرگیز سەرسامیی خۆی بۆ مەدرید و پەیوەندییە باشەکەی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی …