بەدواداچوون - INA
وەزارەتی دەرەوەی چین، ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتگیری خۆی بۆ بەردەوامبوونی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی دیپلۆماسییەوە دووپاتکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: "پشتگیری لە لایەنەکان دەکەین بۆ بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆی دیپلۆماسییەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "بارودۆخی ئێستای ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتووەتە قۆناغێکی هەستیار و لە پێشینەی کارەکان پاراستنی ئاگربەستە."

