بەغداد ـ INA – ویسام مەلا

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵوێستی خۆی دەربارەی قەرزکردن لە بانکی ناوەندی بۆ دابینکردنی خەرجییە ناوخۆییەکان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد: ئەم پرسە پەیوەستە بە پێکهێنانی حکومەتەوە.

ڕێبوار کەریم ئەندامی لیژنەکە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: "پێشنیازی قەرزکردن لە بانکی ناوەندی بۆ دابینکردنی خەرجییە ناوخۆییەکان، وەستاوەتە سەر پێکهێنانی حکومەت."

وتیشی: "قەناعەتێک لای پارت و کوتلە سیاسییەکان دروست بووە کە هەوڵی جدی هەیە بۆ ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لە زووترین کاتدا."

ڕوونیشیکردەوە: "لە حاڵەتی پێکهێنانی حکومەتدا، پێویستی بە قەرزکردن نابێت، چونکە حکومەتێکی خاوەن دەسەڵاتی تەواو دەستبەکار دەبێت،" ئاماژەی بەوەشدا: "قەرزکردن لە بانکی ناوەندی تەنها ڕایەکە کە لەلایەن هەندێک لە پەرلەمانتارانەوە خراوەتە ڕوو."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەم پێشنیازە بە پلەی یەکەم بەستراوەتەوە بە پێکهێنانی حکومەتەوە، ئەگەر ئەوە بێتە دی، ئەوا هیچ پێویستییەک بەو پێشنیازە نامێنێت."