نێودەوڵەتی – INA

ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەست لەلایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاوە "هیچ مانایەکی نییە" و پێی وایە لایەنی دۆڕاو ناتوانێت مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت.

ڕاوێژکارەکە وتی: "بەردەوامبوونی گەمارۆدان لە ڕووی کاریگەرییەوە هاوتای بۆردومانکردنە"، جەختیشی کردەوە کە دەبێت بە شێوەیەکی سەربازی وەڵامی بدرێتەوە.

هەروەها درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی بە هەوڵێک بۆ بەفیڕۆدانی کات و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی "لێدانێکی لەناکاو (خافڵێنەر)" وەسف کرد.

ڕاوێژکارەکە ئاماژەی بەوەش کرد، قۆناغی ئێستا پێویست دەکات ئێران "دەسپێشخەری بگرێتە دەست" لە مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکاندا.